لە راگەیەندراوی کۆبوونەوەی لیژنەکەدا ھاتووە، ‌بە تێکڕایی موەلیدە ئەھلییەکان لەنێوان ٢٤٠ بۆ ٢٦٥ سەعات کاریان کردوە و نرخی ئەمپێرێک کارەبا لەنێوان ١٦ ھەزار بۆ ١٧ ھەزار و ٥٠٠ ھەزار دینار دەبێت و نرخی ئەمپێڕێکیش لە گەڕەکێک بۆ گەرەکێکی دیکە جیاوازە بەو پێیەی بەپێی ئەو پێوەرە ھەژماردەکرێت کەبۆ موەلیدەکان دانراوە و سەعاتی کارکردنیان تۆماردەکات.

ھاوکات بەپێی خشتەی پێدانی کارەبای موەلیدە ئەم مانگەش بیست و چوار سەعات کارەبا دابین دەکرێت و ھەرکاتێک کارەبای نیشتمانی کوژایەوە پێویستە موەلیدە ئەھلییەکان کارەبا بۆ ھاوڵاتیان دابین بکەن.

لەکۆبوونەوەکەشدا ئەو خاڵە دووپاتکرایەوە، کە پێویستە پاش کوژانەوەی کارەبای نیشتمانی (١٠) خولەک زیاتر بەسەر کارپێکردنی موەلیدە تێنەپەڕێت، بەپێچەوانەوە، سەرپێچیکار روبەڕوی یاسا دەکرێتەوە.