ئالان حەمە سەعید وەزیری پەروەردەی ھەرێم ڕایگەیاند، سەبارەت بەو گرفتەی باس لە پرسیارەکانی بایەتی کیمیا دەکرێت، پەیوەندیی بە وەزیری پەروەردەی عێراقەوە کردووە و دڵنیایی داوە، کە مافی خوێندکارانی کەرکوک نافەوتێت.

ئاماژەی بەوەشکردووە، پەروەردەی عێراق بەڵێنی داوە، ئەگەر دڵنیابوونەوە پرسیاریان بۆ ھاتووەتەوە و لە بابەتە تەرککراوەکان بووە، ئەوا بە میکانیزمی ئیداری بۆیان چارەسەر دەکرێت بۆ ئەوەی مافیان نەخوتێت.

باسی لەوەشکردووە، بەڕێوەبەرایەتی خوێندنی کوردی و یەکەی سەرپەرشتیاری خوێندنی کوردی لە کەرکوک ھیچ پەیوەندییەکیان بە دانانی پرسیارەوە نییە.