وەزارەتی دارایی و ئابووری ھەرێم لە راگەیەندراویکدا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ مووچەی وەزارەتی تەندروستی دابەشدەکرێت و تا کۆتایی ئەم ھەفتەیەش مووچەی وەزارەتەکانی پێشمەرگە و یەکەی ٧٠ و ٨٠ی پێشمەرگە و دارایی و ئابووری و ناوخۆ و بەڕێوەبەرایەتی دام و دەزگا نەوتیەکان لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی گشتی رەگەزنامە و ھێزی زێرەڤانی و فەرماندەی بەرگری فریاکەوتن دابەش دەکرێت.

بەپێی لیستی وەزارەتی دارایی و ئابووری ھەرێم، لە ماوەی ٢٠ رۆژدا مووچەی سەرجەم وەزارەت و دەستەکان دابەش دەکرێت.