لیژنەی باڵای ڕێنماییەکان و دیراساتی وەزارەتی دارایی و ئابوری ھەرێم لە رونکردنەوەیەکدا دەڵێت، بەپێی یاسای خانەنشینی یەکگرتوو ژمارە (٢٧)ی ساڵی ٢٠٠٦ی بەرکار لە ھەرێمی کورستان ھەر جۆرە خزمەتێک لێبڕینی خانەنشینی لێنەبڕێت بە خزمەت ھەژمارناکرێت، وەزارەتی داراییش بەپێی شایستەبوونیان لە چوارچێوەی یاسا و ڕێنماییە بەرکارەکان مامەڵەیان لەگەڵدەکات.

راشیگەیاندووە، لەئێستادا بەپێی بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیران تەنھا بۆ مەبەستی سەرمووچە و خانەنشینی خزمەتی گرێبەستیان بۆ ھەژماردەکرێت تا کردنەوەی پلە بەرزکردنەوەش وەزارەتی دارایی ناتوانێ جیاواز لە بڕیارەکە کاربکات.

وەزارەتی دارایی ئاماژەی بەوەشکردووە، گواستنەوەی مامۆستاکان لە شوێنی دوور بۆ شوێنی نزیک و سەنتەری شارەکان لە دەسەڵاتی وەزارەتی پەروەردەدایە و پەیوەندی بە وەزارەتی داراییەوە نیە.