وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی ھەرێم رایگەیاند، ساڵانە ٣٧٥ ھەزار تۆن گەنم لە ڕێگەی ھەشت سایلۆوە لە جوتیاران وەرگیراوە، بەڵام ئەمساڵ بەھۆی وشکەساڵی ٣٠٠ ھەزار تۆن لە ماوەی ٥٠ رۆژدا وەرگیرا.

زۆرترین بڕی گەنمیش لە سنوری پارێزگای سلێمانی بەرھەم ھات و بۆ ھەر تۆنێکیش ٨٥٠ ھەزار دینار دیاریکرا.

وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، لە بەرامبەر رادەستکردنی گەنم، ئەمساڵ ١٠٤ ملیار دینار بۆ جوتیاران ھات و دابەشکرا. لە ئێستادا نزیکەی ١٥١ ملیار دیناری تر ماوە و لە ماوەکانی داھاتوودا دەدرێت.