مونا یاقو سەرۆکی دەستەی سەربەخۆی مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند، ھەرسێ لایان کۆک بوون لەسەر ئەوەی:

١- بە ھیچ شێوەیەک کارکردن بە ئازادکردنی مەرجدار ڕاناگیرێت، بە مەرجێک مەرجە یاساییەکان بیگرێتەوە.

٢-ھەر کەسێک خۆی بە شایانی بزانێت بە پێی ئەو تەسەلسولەی لە یاسادا ھاتوە، داواکاری پێشکەش بکات.

٣- داواکاری گشتی ڕای خۆی دەڵێت و پاشان ئەنجومەنی دادوەری بڕیاری خۆی دەدات، پاش ئەوەی بە جودا تەماشای ھەر یەک لە کێسەکان دەکەن.