قوباد تاڵەبانی لە پەیامەکەیدا رایگەیاند، بەبۆنەی ھاتنەوەی جەژنی چلەی ھاوینی کوردانی ئێزدی، پیرۆزبایی گەرم لە خوشک و برا ئێزدییەکانی کوردستان و عێراق و جیھان و دیوانی بابەشێخ دەکات و ھیوای خواست رۆژوو و تاعەتیان قبوڵ بێت.

قوباد تاڵەبانی راشیگەیاند، ھاوکات لەگەڵ ساڵیادی مەرگەساتی شەنگال، پێویستە کۆمەڵی نێودەوڵەتی و لایەنە پەیوەندیدارەکان، ھەنگاوی زیاتر بنێن بۆ دیاریکردنی چارەنووسی خوشک و برا ئێزدییەکان و ھەموو لایەکیش ھەوڵ بۆ ئارامکردنەوەی رەوشی شەنگال و گەڕاندنەوەی ئاوارەکان بۆ ناوچەکانیان بدەن.