مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە یادی کارەساتی جینۆسایدی کوردانی ئێزدی راگەیەنراوێکی بڵاوکردوە
٢ی ئابی ٢٠٢٢
مەکتەبی سیاسی یەکێتی ڕایگەیاندووە، ھەوڵ و کۆششەکانیان بۆ ئەوەیە ھەوڵەکانی ھەموو لایەک بە حکومەتی ئیتحادی و حکومەتی ھەرێم و حزب و لایەنە کوردستانی و عێراقییەکان چڕتر بکرێنەوە بۆ دۆزینەوە و سۆراغی ئەوانەی تاکو ئێستا بێسەرو شوێنن.
مەکتەبی سیاسیی یەکێتی داواشیکردووە کاری جدی بکرێت لە پێناو ئاوەدانکردنەوەی زیاتری گوند و شارۆچکە و شوێنی نیشتەجێبونی ئێزدییەکان و لە ژیانی ناو کەمپ و ئاوارەیی و بەکار ھێنانیان وەک کارتی سیاسی جۆراوجۆر ڕزگار بکرێن و ژیانێکی ئاسودە و فەراھەمیان بۆ دابین بکرێت و کارو دەسەڵاتی شیاویان لە دەزگا ئیداریەکانیاندا پێبدرێتەوە تاکو لە برین وناھەمواریەکانی سات و ڕۆژەکانی کارەساتەکەیان سارێژ بکرێتەوە.
لەکۆتایدا مەکتەبی سیاسیی یەکێتی دەڵێت، ئەرکێکی تر کە لەسەر شانی ھەموانە ئەوەیە ھەوڵەکانی پاراستنی ئێزدییەکان و ناوچەکانیان زیاتر بخرێنە گەڕ تا لە ھەر ھەڕەشە و پەلاماردانێکی تر کە ببێتە مەترسی لەسەر ژیانیان پارێزراو بن.


