بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، مەفرەزەکانی بەشی پۆلیسی نەھێشتنی تاوانی سلێمانی چوار تۆمەتباریان بەتۆمەتی کوشتنی ھاوڵاتیەک دەستگیرکردووە کە دوای ئەنجامدانی تاوانەکە ھەڵاتبوون.

 ئاماژە بەوەشکراوە،‌ چوار تۆمەتبارەکە لە بەردەم دادوەری لێکۆڵینەوەدا  دانیان بەتاوانەکەیاندا ناوە و دەستیشگیراوە بەسەر ئەو دەمانچەیەدا کە تۆمەتبارەکان تاوانەکەیان پێ ئەنجامداوە. 

ھەفتەی رابردوو ڕووداوێکی تەقەکردن لە نزیک پارکی ئازادی سلێمانی ڕوویدا و تێیدا کەسێک بەفیشەک بریندارکرا و دوای دوو ڕۆژ مانەوەی لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.