(فەرھاد شامی) بەڕپرسی ناوەندی ڕاگەیاندنی (ھەسەدە) دووپاتیکردەوە کە ھێشتا زووە چاوەڕوانی کۆتاییھاتنی قۆناغی دووەمی ھەڵمەتی "مرۆڤ و ئاسایش" بکرێت بۆ ھەڵوەشاندنەوەی شانەکانی داعش لە کەمپی ھۆل کە ماوەی ٢١ ڕۆژە بەردەوامە.

جەختیشی لەوەکردەوە، ھەڵمەتەکە توانای شانەکانی داعشی لاواز کردووە، بەجۆرێک کاریگەری ژنانی داعشی لە کەمپەکەدا کەمیکردەوە.

بە پێی ھەواڵی میدیاکانی ڕۆژئاوای کوردستان، ئۆپەراسیۆنی ھێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ بە پاڵپشتی ھێزەکانی سوریای دیموکرات بەردەوامە لە چوارچێوەی قۆناغی دووەمی ھەڵمەتی "مرۆڤایەتی و ئاسایش" لە کەمپی ھۆل.