دەقی بەیاننامەی یەکیتی ژنانی کوردستان بۆ پشتگیری لە ھەنگاوەکانی بەڕێز قوباد تاڵەبانی:

ئەمە یەکەم جارە کە بەرپرسێکی باڵای حکومەت ھەنگاوێکی مێژویی و بوێرانەی لەم جۆرە بنێت بۆ پشتیوانی لە پرسەکانی ژنان و کەم کردنەوەی توندوتیژی و بەڕاشکاوانە بڵێت ئەگەر بەتەنھا خۆیشم بم شوێن ئەو ڕووداوانە دەکەوم وناھێڵم بەھیچ بیانویەک پشتگوێ بخرێت و بەدوادا چونی دادپەروەرانەیی بۆ نەکرێت.. ھەر چەند ئەم ھەڵوێستە نامۆ نیە بۆ کاک قوباد کە درێژە پێدەری ڕێبازەکەی مامە کە ھەمیشە سەرمەشق و پشتو پەنای ژنان و داکۆکیکاری تەواوبوە لە بەرەو پێشچوونی پرسەکانی ژنان.

ئێمە وەک یەکیتی ژنانی کوردستان دەستخۆشی لە و ھەڵوێستە بوێرو بەر پرسیارو جوامێریانەی بەڕێز قوباد تاڵەبانی دەکەین کەلە مێژە ئێمەی ژنان ناڕازی و نیگەرانین و چەندین ساڵە ھاوار دەکەین و دەڵێین نابۆ دەربازبوونی بکوژانی ژنان و بەسزا نەگەیاندنی تاوانبارانی توندو تیژی.

وھەر بەم بۆنەوەیەوە داوا کارین کەئەم ھەنگاوە بکرێت بە بەرنامە و پلانی تۆکمە و سەرجەم دامو دەزگا فەرمی ونافەرمیەکان بەشداربن لە جێبەجێکردنیدا دوبارە دەستخۆش بەرەو سەرکەوتن بۆ بنیاتنانی وڵاتێکی ئارام دور لەتوندوتیژی.

یەکیتی ژنانی کوردستان