دەستەی گشتی گەشتوگوزاری ھەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، لە کانوونی دووەمی ئەمساڵەوە تاوەکو  رۆژی یەکی ئاب سێ ملیۆن و ٧٧٩ ھەزار و ٦٥٦ گەشتیار ھاتوونەتە ھەرێمی کوردستان، کە لە ٨٥% یان لە شارەکانی ناوەراست و باشوری عێراق و ١٥%یان گەشتیاری بیانین و لە وڵاتانی ترەوە سەردانی شوێنە گەشتیارییەکانی کوردستانیان کردووە.

دەستەی گشتی گەشتوگوزار ئاماژەی بەوەشکردووە، نزیکەی سێ ھەزار شوێن و بنکەی گەشتیاری لە ھەرێمی کوردستان ھەیە کە خزمەتگوزاری گەشتیاری پێشکەش بە گەشتیاران دەکەن، ئەو شوێنانەش لە ھەردوو وەرزی زستان و ھاوین چالاکی و فێستیڤاڵی جۆراوجۆریان لێ ئەنجام دەدرێت.