یەکەم تاقیگەی شیکاریی خۆراک و ئاو لە ڕۆژئاوای کوردستان کرایەوە
١٢ی ئەیلوولی ٢٠٢٢
تاقیگەکە لە لایەن دەستەی کشتوکاڵ و ئاودێریەوە، لە گەڕەکی گوێرانی حەسەکە لە رۆژئاوای کوردستان، کرایەوە.
غادە حسێن ھاوسەرۆکی تاقیگەی گشتی، لە رۆژئاوای کوردستان ڕاگەیاند، یەکەم تاقیگەی شیکاری خۆراک و ئاو لە ناوچەکە دوای دوو ساڵ کارکردن تێیدا، ھاتە ئەنجام.
غادە ئاماژەی بەوەدا کە ئەم تاقیگەیە، لە قۆناغی یەکەمدا، شیکاری خۆراک و ئاو دەکات، دواتر شیکاری بۆ کەرەستە کشتوکاڵییەکانی وەک پەین و تۆو دەکات.
غادە باسی لەوەشکرد، کە ئێستا کار لەسەر کردنەوەی ناوەندێک دەکەن بۆ شیکاری دەرمانی مرۆیی و ڤێتێرنەری و پشکنینی DNA.