لە ئاکامی پەلامارێکی تیرۆریستی لە حەسەکە سێ منداڵ گیانیان لە دەستدا
١٢ی ئەیلوولی ٢٠٢٢
بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست پەیامنێری کوردسات نیوز کەوتوە، پەلامارەکە لە رێگەی ماتۆڕسکیلێکەوە کراوە و سێ کەس کە منداڵ بوون گیانیان لەدەستدا.
رووداوەکە لە نزیک کامپی واشۆکانی کە نزیکە لە مانگی سوری کوردی لە شاری حەسەکە روویداوە.
لە ناو کەمپی واشۆکانیدا نزیکەی ١٢ ھەزار ئاوارەی خەڵکی سەرێکانی دەژین کە دوای داگیرکردنی سەرێکانی لەلایەن سوپای تورکایاوە زێدی خۆیان جێھێشتوە.