وەزیرێک پێشنیازە یاسای ناونانی چەمچەماڵ بە پایتەختی شەھیدان رەتدەکاتەوە
کوردسات نیوز
١٤ی ئەیلوولی ٢٠٢٢
د. ڤالا فەرید ئیبراھیم وەزیری ھەرێم بۆ کاروباری پەرلەمان لە نوسراوێکدا، کە ئاڕاستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستانی کردووە، لەبارەی پێشنیازە یاسای ناونانی چەمچەماڵ بە پایتەختی شەھیدان و ئەنفالکراوانی ھەرێمی کوردستان پشتگیری لە رای وەزارەتی کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوان دەکات و پێشنیازە یاساکە رەتدەکاتەوە.
لە نوسراوەکەی وەزیری ھەرێم بۆ کاروباری پەرلەماندا ھاتووە، "سەبارەت بە پیشنیازە یاسای ناونانی چەمچەماڵ بە پایتەختی شەھیدان و ئەنفالکراوان لە ھەرێمی کوردستان – عێراق، دوابەدوای وەرگرتنی را و سەرنجی وەزارەتی کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوان بە ژمارە ٩١ لە ١٦/٦/٢٠٢٢، بەرێزتان ئاگادار دەکەینەوە کە پشتگیری لە رای وەزارەتی کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوان دەکەین، بە رەتکردنەوەی پێشنیازە یاسای ئاماژەپێکرا لە بەرئەوەی زۆرێک لە ناوچەکانی کوردستان خاوەنی شەھیدن و یادەکانیش لەسەرجەم ناوچەکان دەکرێتەوە."