دابەشکردنی دەرماڵەی خوێندکاران دەستپێدەکاتەوە
کوردسات نیوز
١٤ی ئەیلوولی ٢٠٢٢
دکتۆر پێشڕەو حەمەجان یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی سلێمانی راگەیاند، سەرۆکایەتی زانکۆی سلێمانی بە ھەوڵی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت و لەڕێی بانکی ناوەندی سلێمانییەوە پارەی پێویستی دابینکرد و ھەفتەی داھاتوو دەرماڵەی مانگی پێنجی خوێندکارانی زانکۆی سلێمانی دابەشدەکرێت.
ئاشکراشیکرد، بەڵێن دراوە پاش چەند ھەفتەیەک پارەی پێویست بۆ دەرماڵەی مانگی شەش دابینبکرێت.
یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی سلێمانی راشیگەیاند، بە ھاوکاری وەزارەتی خوێندنی باڵا لە ھەوڵی بەدەستھێنانی وەرگرتنی رەزامەندی ئەنجومەنی وەزیرانە بۆ خەرجکردنی دەرماڵەی ساڵی نوێی خوێندنی ٢٠٢٢-٢٠٢٣ بۆ خوێندکاران.