خوێندنی باڵا داوا لە دەرچووانی پۆلی ١٢ دەکات ناوی بەکارھێنەر و وشەی تێپەڕ وەربگرنەوە
١٢ی ئەیلوولی ٢٠٢٢
"عەباس ئەکرەم" وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا رایگەیاند، ناوی بەکارھێنەر و وشەی تێپەڕ "یوزەرنەیم و پاسۆورد" بۆ سەرجەم دەرچووانی پۆلی ١٢ی ئامادەیی ئامادە کراوە و ئاڕاستەی وەزارەتی پەروەردە و بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئەزمونەکان کراوە.
داواشی لە دەرچووانی پۆلی ١٢ی ئامادەیی کرد لە بەیانییەوە سەردانی خوێندنگەکانیان بکەن بۆ وەرگرتنەوەی ناوی بەکارھێنەر و وشەی تێپەڕ، وتیشی پێویستە بە باشی بیپارێزن چونکە لەڕێیەوە دەتوانن زانکۆلاین پڕ بکەنەوە.