راگەیەندراوێک لە ئەوقافی سلێمانیەوە لەبارەی بەڕێوەبەری مزگەوتەکان و پشکنین
کوردسات نیوز
١٢ی ئەیلوولی ٢٠٢٢
لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی ئەوقافی سلێمانی دەڵێت، ئێمە ڕایدەگەیەنین کە ئەم خاتوونە بەڕێزە بەرپرسی بەشێکە وەک هەموو فەرمانگەکانی تری حکومەتی هەرێم بۆ ئەو ڕەخنانەی کە گرتوویانە بۆ ئەم بەڕێزە هیچ بەرکەوتەیەکی ڕاستەوخۆی لەگەڵ مامۆستایانی ئاینی و مزگەوتەکاندا نییە تەنها کاری ئیداری ناو فەرمانگە ئەکات.
راگەیەندراوەکەی بەڕێوەبەرایەتی ئەوقافی سلێمانی لەدوای کۆبوونەوەی بەڕێوبەری مزگەوتەکان و پشکنین لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتییەکانی ئەوقافی سلێمانی ، چەمچەماڵ ، شارەزوور دێت کە مەبەست لێی بۆ چارەسەرکردنی گرفتەکانی مزگەوتەکان بوو لە ڕووی ئیدارییەوە.