تائێستا لە ٣٨ شاری رۆژھەڵاتی کوردستان لانیکەم ٦١ ھاوڵاتی کوژراون
هەژار
٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢
شەوی رابردوو و بەیانی ئەمڕۆش لە زۆربەی شارەکانی رۆژھەڵاتی کوردستان و شارەکانی تری ئێران خۆپیشاندان و ناڕەزایی خۆپیشاندان کراوە و ھێزە ئەمنییەکانی ئێرانیش بە گازمی فرمێسکڕێژ و چەندین شێوازی تر روبەڕووی خۆپیشاندەران بوونەوە و ژمارەیەک خۆپیشاندەریش لە رۆژھەڵاتی کوردستان و شارەکانی تری ئێران کوژران و برینداربوون.
بەپێی ئامارێکی رێکخراوی ھەنگاویش بۆ مافەکانی مرۆڤ، لەماوەی ٥٠ رۆژی خۆپیشاندان و ناڕەزاییەکاندا لە ٣٨ شاری رۆژھەڵاتی کوردستان، لانیکەم ٦١ ھاوڵاتی کوژراون و زیاتر لە پێنج ھەزار کەسیش بەھۆی تەقەکردنی ھێزە ئەمنییەکانی ئێران برینداربوون.