دیندار زێباری: داوامانکردووە کەیسەکانی گەندەڵی لە دادگاکان یەکلاییبکرێنەوە و دوانەخرێن
٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢
دیندار زێباری لە ورۆکشۆپی جێبەجێکردنی پلانی ھەرێمی کوردستان بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند، لە ساڵی رابردوودا ٤٩٣ بڕیاری دادوەریی بۆ روبەڕوبوونەوەی گەندەڵی دەرچووە، کە ٣٣٧ بڕیاریان جێبەجێکراون و ٤٠٤ کەس تۆمەتی گەندەڵیان لەسەربووە.
دیندار زێباری وتیشی، ھەنگاوی گەورە بۆ بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی نراوە و داوایان لە دەسەڵاتی دادوەری کردووە، کەیسەکانی گەندەڵی یەکلایی بکرێنەوە و چیتر دوانەکەون.


