لیژنە ھاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی کە پێکھاتووە لە (٤٣) لیژنە، لە مانگی (١٠) (٨)ھەزارو (٩٤٢) سەردانیان بۆ مارکێت و بازاڕ و کارگەکان و ئوتێل و خواردنگەکان و سیتی و ئارایشتگا و تەواوی شوێنی کارکردنەکانی سنوری سلێمانی کردووە و بەدواداچونیان بۆ نرخ و کوالێتی خۆراک و شمەک کردووە. 

بەپێی راپۆرتی کۆتایی مانگ، لە مانگی رابردوودا (١٣٢٣) پسوڵەی سەرپێچی و ئاگادارکردنەوە دۆاوە بە خاوەنی شوێنکارەکان و (١٠٣) شوێنیش داخراون. ھاوکات (١٨) شوێن دراون بە دادگا و نزیکەی (١٧) تۆن خۆراک و شمەکەی نەشیاو تەلەف کراون.

ھەر لەو مانگەدا بڕی (٤٥) ملیۆن دینار سزای مادی سەرپێچیکاران دراوە.

بەپێی ئاماری لیژنەکان تەواوی ژمارەکان بەراورد بە مانگی پێشتری ئەمساڵ لە سەردان و سەرپێچی و داخستنەکان زیادیان کردووە.

ھاوڵاتیان دەتوانن لەکاتی ھەبونی گومان، یان بۆ گەیاندنی سکاڵا و زانیاری بەقائیمقامیەتی سلێمانی و لیژنە ھاوبەشەکان، پەیوەندی بە ژمارە مۆبایلی (٠٧٧٠٨٦٧٧٧٧٧)ـەوە بکەن.