مەکتەبی سیاسی یەکێتیی پیرۆزبایی لە پارتی دیموکراتی کوردستان دەکات
٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢
دەقی پەیامەکە :
بەڕێزان کۆمیتەی ناوەندیی نوێی پارتی دیموکراتی کوردستان
پاش رێزو سڵاو
بەناوی یەکێتی نیشتمانیی کوردستانەوە پیرۆزبایی سەرکەوتنی کۆنگرەی چواردەمینی پارتەکەتان و ھەڵبژاردنی سەرکردایەتی نوێی پارتی دیموکراتی کوردستانتان لێ دەکەین .
ئومێدمان وایە راسپاردەو بڕیارەکانی کۆنگرە بە قازانجی سەرخستنی ئەزموونی گەلەکەمان و تەبایی و حکومڕانییەکی باشتر و شایانی ھاووڵاتیانی کوردستان بوو بێت.
مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان