کێشەکانی کەرکوک ئاڕاستەی سەرۆک کۆمار و نەتەوە یەکگرتووەکان دەکرێن
کوردسات نیوز
٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢
حزب و لایەنە سیاسییە کوردییەکانی شاری کەرکوک کۆبوونەوە و گفتوگۆیان لەبارەی رەوشی شارەکە و بڵاوکردنەوەی ھێزی ئەمنی لە شەقامەکان و تەعریب کرد.
دوای کۆبوونەوەکە رەوەند مەلا مەحموود لێپرسراوی مەڵبەندی دووی رێکخستنی کەرکوکی یەکێتی لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ھەموو کێشە و گرفتە سیاسی و ئەمنی و ئیداری و خزمەتگوزارییەکانی کەرکوک بە نوسراوێکی لایەنەکان ئاڕاستەی سەرۆک کۆمار و پارێزگاری کەرکوک و نەتەوە یەکگرتووەکان دەکەن.
وتیشی، شەوانە بەبێ بڕیاری دادوەر، لە کەرکوک پشکنین بۆ ماڵان دەکرێت و کاری ناڕەوادەکرێت، کە جێگەی قبوڵکردن نییە.