روانگەی عێراقی سەوز: بەشداریکردنی د.لەتیف رەشید لە کۆنگرەی جیھانیی گۆڕانکارییەکانی کەشوھەوا زۆر گرنگە
هەژار
٦ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢
روانگەی عێراقی سەوز تایبەت بە ژینگە و کەشوھەوا لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، بەشداریکردنی د.لەتیف رەشید سەرۆک کۆماری عێراق لە کۆنگرەی جیھانیی گۆڕانکارییەکانی کەشوھەوا کە لەمیسر بەڕێوەدەچێت و بە (کوب ٢٧) ناسراوە، ھەنگاوێکی گرنگە بۆ باسکردنی کاریگەرییە خراپەکانی گۆڕانکاری کەشوھەوا لەسەر عێراق کە بەپێی ئامارەکانی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان عێراق پێنجەمی ئەو وڵاتانەیە کە بەھۆی گۆڕانکارییەکانی کەشوھەواوە زۆرترین زیانیان بەرکەوتووە.
روانگەی عێراقی سەوز لە راگەیەندراوەکەیدا داوای لە د.لەتیف رەشید سەرۆک کۆماری عێراق کردووە بەرەسمی داواکارییەک پێشکەش بکات بۆئەوەی کۆنگرەی جیھانیی گۆڕانکارییەکانی کەشوھەوا لە داھاتوودا لە بەغداد بکرێت بۆئەوەی سەرجەم وڵاتانی جیھان لە نزیکەوە ئەو کاریگەرییە خراپانە ببین کە بەھۆی گۆڕانکارییەکانی کەشوھەواوە عێراق روبەڕووی بووەتەوە.