لە گەرمیان گەنجێک بە ناوی بۆرسەوە ١٨ دەفتەر دۆلاری ھاووڵاتیان دەبات
کوردسات نیوز
٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢
عەلی جەمال قدوری وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان لە لێدوانێکی تایبەتدا بە کوردسات نیوزی راگەیاند، گەنجێک کە لەدایکبووی ساڵی ١٩٩٦ەو سێ سکاڵای لەسەر تۆمارکراوە و بەو ھۆیەشەوە لەلایەن ھێزەکانیانەوە دەستگیرکراوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، گەنجەکە بڕی ١٨٠ ھەزار دۆلاری لە ھاوڵاتییان وەرگرتووە و پێیوتوون کە لە بۆرسەی دراوی ئەلیکترۆنیدا بەکاریدەھێنێت و دواتر پارەی زیاتریان دەداتەوە.
وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان باسی لەوەشکرد، تۆمەتبارەکە لەئێستادا دانی بەوەداناوە کە زەرەری کردووە لە بۆرسەی دراوە ئەلیکترۆنییەکاندا و مایەپووچبووە، لەئێستاشدا راگیراوە و لێکۆڵینەوەکان لەگەڵیدا بەردەوامە".



