تەرمی سێ کۆچبەری تری رووداوی نقومبوونی یەختەکەی یۆنان دۆزرانەوە
ئاکار
٦ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢
رەنج پشدەری، چالاکوان لە یۆنان بە کوردسات نیوزی راگەیاند، ژمارەی ئەو تەرمانەی لە رووداوی نقومبوونی یەختەکەی یۆنان دۆزراونەتەوە گەیشتووەتە ٢٦ تەرم. وتیشی، یەکێک لە تەرمەکان لەلایەن کەسوکارییەوە ناسراوەتەوە کە ھاووڵاتییەکی تەمەن ٤١ ساڵە بە ناوی (زانا قادر) و خەڵکی پیرەمەگروونە، زانا قادر خێزاندار بووە و لە دوای خۆی سێ منداڵی جێھێشتووە.
بەرەبەیانی رۆژی ٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢، یەختێکی کۆچبەران بە ٧٠ سەرنشینەوە لە تورکیا بەرەو یۆنان بەڕێکەوت، دواتر لە نزیک دوورگەی کاریستۆس یەختەکەیان ژێرئاوکەوت. تا ئێستا ١٢ کۆچبەری ئەو رووداوە رزگارکراون و تەرمی ٢٦ کۆچبەریشیان دۆزراوەتەوە، چارەنوسی ٣٢ کۆچبەری تریش نادیارە.