یەکێک لە کۆچبەرە کوردە رزگاربووەکانی یەختەکەی یۆنان سزای زیندانی بەسەردا سەپێنرا
کوردسات نیوز
٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢
رەنج پشدەری رۆژنامەنووس لە لێدوانێکدا بە کوردسات نیوزی راگەیاند: یەکێک لە کۆچبەرە رزگاربووەکانی ناو ئەو یەختەی کە پێنج رۆژ پێش ئێستا لە سنوورە ئاوییەکانی یۆنان ژێرئاوکەوت، کوڕێکی کوردە و ئەمڕۆ پێی راگەیاندووە کە لەلایەن یۆنانەوە سزای زیندانیکردنی بەسەردا سەپێنراوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، تا ئێستا ھیچ ھەواڵێکی نوێ لەبارەی چارەنووسی کۆچبەرە بێسەروشوێنەکانی سەر یەختەکەوە نییە.
رۆژی ٢ی تشرینی دووەم، یەختێک کە ھەڵگری ٧٠ کۆچبەر بوو لە سنوورە ئاوییەکانی یۆنان ژێرئاوکەوت و بەگوێرەی دوایین زانیارییەکان، تاوەکو ئێستا ٢٨ تەرم دۆزراونەتەوە و ١٢ کەسیش رزگارکراون، ھەروەھا ژمارەیەکی دیکەی کۆچبەریش بێسەروشوێنن.