ئەو خوێندکارە کوردەی خەڵکی ھەرێم لە ئێران بە چەقۆ بریندارکرا گیانی لەدەستدا
لاڤە
٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢
پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند، بەشار فایەق خەڵکی قەزای بەردەڕەشە و تەمەنی ٢١ ساڵە و خوێندکاری کۆلێژی پزیشکی بوو لە زانکۆی ئەھواز.
وتیشی، چوار رۆژ لەمەوبەر لەناو پارکێکی شاری ئەھواز لە ئێران لەلایەن دوو کەس لێیدراوە و دواتر پێنج کەسی تر ھاتوون و بە ھەموویان بە حەوت چەقۆ برینداریان کردووە.
پەیامنێری کوردسات نیوز راشیگەیاند، بەشار ماوەی چوار رۆژ لە نەخۆشخانە ماوەتەوە و نەشتەرگەری بۆ کراوە، بەڵام بەیانی ئەمڕۆ بەھۆی سەختی برینەکەی گیانی لەدەستدا، کەسوکارەکەشی داوادەکەن تەرمەکەی بگەڕێندرێتەوە ھەرێمی کوردستان.



