"ئازاد حەمەئەمین" سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لەمەودوا سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی بەرپرسیارە لە کۆکردنەوەی داھات و رسومات، و ١٢%ی داھاتەکە ناگەڕێتەوە بۆ کۆمپانیا تایبەتەکان.

سەرۆکی ئەنجومەن داواشیکرد، میلاکی پێویست دابینبکرێت بۆ شارەوانیییەکان، کە پێویستیان بە ٧٠ فەرمانبەر دەبێت لە حەوت زۆن بۆ کۆکردنەوەی داھات و رسوماتەکانی سلێمانی.