نزیکەی ٤٠ کۆچبەری کورد کە لە ئاوەکانی فەڕەنسا گیریانخواردبوو رزگارکران
کوردسات نیوز
١٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢
"رەنج پشدەری" رۆژنامەنووس بڵاویکردەوە، نزیکەی ٤٠ کۆچبەر کە سەرجەمیان کوردبوون، لە کەناراوەکانی دانکیخ بەرەو بەریتانیا بەڕێکەوتن، بەڵام دوای چەند سەعاتێک چوپەکەیان پەکی کەوت و لە ئاوەکانی فەڕەنسا گیریانخوارد و داوای بەھاناوەچوونیان کرد. دوای مانەوەیان بۆ حەوت سەعات، لەلایەن ھێزی دەریاوانی فەڕەنساوە رزگارکران.
ھاوکات ھەر ئەمڕۆ حکومەتی فەڕەنسا و بەریتانیا رێککەوتن فەڕەنسا چاودێی کەناراوە ئاوییەکانی بکات و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان دابینبکرێت بۆ رێگری کردن لەو کۆچبەرانەی بە چووپ روو لە بەریتانیا دەکەن.
ھەر بەپێی ئەو رێککەوتنە، بەریتانیا ٧٠ ملیۆن پاوەند دەداتە فەڕەنسا بۆ ئەوەی سەربازانی لە کەنار ئاوەکانی کاڵاس و دەوروبەری زیادبکات.