کۆچەر تاھیر نوێنەری خاوەن کارگەکانی غاز لە سلێمانی لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، پشکی سلێمانی لە غاز نۆ تەنکەر بووە و کەمکراوەتەوە بۆ ھەشت تەنکەر، لە کاتێکدا پێویستی بە دوو تەنکەری تر بووە بۆ پڕکردنەوەی پێداویستییەکان.

وتیشی، ساڵانە لەمکاتەدا کەمترین غازی خەزنکراو لە کارگەکان نزیکەی ٢٥٠ تۆن بووە و ئێستا چوار تۆنیان ھەیە. رەخنەشی لە بەڕێوەبەری نەوت و کانزاکانی سلێمانی گرت کە وتویەتی قەیرانی غاز لە سێلمانی نییە.