لە دەستپێکی کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆ، د. رێواز فایەق سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان روونکردنەوەیەکی دا و رایگەیاند، ئەو پەرلەمانتارانەی بایکۆتی دانیشتنەکان دەکەن ماددەی ٢٢ و ٢٣یان لەسەر جێبەجێدەکرێت، کە لەناو ھۆڵ ھۆکاری بایکۆتەکەیان روون بکرێتەوە، چونکە ناتوانن لەڕێی نوسراو یان دەزگاکانی راگەیاندن بایکۆتی دانیشتنەکان رابگەیەنن، بۆیە لە دانیشتنی داھاتوودا ئەو پەرلەمانتارانەی بایکۆتیان کردووە بە ئامادەنەبوو ئەژمار دەکرێن.

ھەر لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆ، خوێندنەوەی دووەم بۆ پێشنیازە یاسای بەرکارکردنی یاسای فیدراڵی واژۆی ئەلکترۆنی و مامەڵە ئەلکترۆنییەکان و پڕۆژە یاسای ھەمواری پیادەکردنی یاسای بەڕێوەبردنی ئەوقاف و ھەمواری یەکەمی یاسای ئەنجومەنی شورا دەکرێت.

ھەروەھا دەنگ لەسەر داواکاریی دەستلەکارکێشانەوەی "شایان کاکەساڵح محەمەد" لە ئەندامێتی پەرلەمان دەدرێت.