وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری ھەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، حکومەت رەزامەندی پیشانداوە، لەسەر پێشنیازی وەزارەتی شارەوانی بۆ قەرەبووکردنەوەی سوودمەندانی گوندی کۆری بە تاپۆکردنی زەوییەکانیان، کە لە پێشنیازەکەی وەزارەتی شارەوانیدا ھاتووە، پێویستە سوودمەندان لە ھەمان شوێنی خۆیان کە پێشتر بۆیان دیاری کرابوو قەرەبوو بکرێنەوە، ھەروەھا بەرامبەر دەستبەرداربوونیان لەو پارچە زەوییانە و بەناوکردنی پارچە زەوی تر لە بەشەکانی پڕۆژەی گوندی کۆری، لە ھەموو باج و رسووماتێک ببەخشرێن.

ساڵی ٢٠١٤ بەپێی رێککەوتنێکی نێوان حکومەتی ھەرێمی کوردستان و کۆمپانیایەکی کۆریای باشوور لە ھەولێر بۆ ھاوکاریکردنی کرێنشینان بڕیاری دروستکردنی پڕۆژەی گوندی کۆری درا، کە بریتییە لە شەش ھەزار و ٥١٢ یەکەی نیشتەجێبوون و بەشێک لەو خانووانە دابەشکراون، بەڵام چەند ساڵێکە حکومەتی ھەرێمی کوردستان دابەشکردنی خانووەکانی راگرتووە.