"بەشدار حەسەن" سەرۆکی تیمی پارێزەرانی دەستگیرکراوانی بادینان بە کوردسات نیوزی راگەیاند، تۆمەتێکیتری سزایی خرایە پاڵ ھەریەک لە ڕۆژنامەنوسان "شێروان شێروانی و ئەیاز کەرەم و ھاریوان عیسا"و پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوە لە بنکەی پۆلیسی نەھێشتنی تاوانی کەسنەزان و دادگای لێکۆڵینەوەی دەشتی ھەولێر.

وتیشی، داواکاری گشتی چاکسازی گەورانی ھەولێر سکاڵاکەی جوڵاندنەوە، بە تۆمەتی ئەوەی ئەو رۆژنامەنوسانە لە جیاتی "شڤان سەعید و گوھدار زێباری" پەنجە مۆریان کردوە لەوکاتەی ئەوان لە زیندانی تاکەکەسی بوو، بۆ گواستنەوەیان بۆ چاکسازی گەورانی سلێمانی و ئازادکردنی مەرجدار.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، ئەگەر ھەیە ئەو تۆمەتانە وادەی ئازادکردنەکەیان دوابخات کە بڕیار بوو ھەریەک لە ئەیاز کەرەم و ھاریوان عیسا لە ١٦ی ئاداری ٢٠٢٣ و شێروان شێروانی لە ١٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ ئازاد بکرێن.