کوردستان

د.ئومێد رەفیق سەرۆکی زانکۆی جیھان- سلێمانی رایگەیاند ، لەمەودوا تاقیگە و توانازانستییەکانی زانکۆکە دەخەنە خزمەت  لیژنە ھاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی ، ئامانجیان لەم کارە خزمەتکردنی بەرژەوەندی گشتییە .

ھاوکات ئاوات محەمەد قائیمقامی سلێمانی رایگەیاند، بە پێی لێکتێگەیشتنەکە زانکۆی جیھان ھاوکاری تەواوی لیژنەکان دەبێت و تاقیگە و توانا زانستییەکانی دەخاتە بەردەست لیژنەھاوبەشەکان بۆ ئەوەی بەشێوەیەکی زانستی پشکنین بۆ کۆی ئەو خواردن و مەوادانە بکرێت کە دەستیان بەسەردا دەگیرێت و لە سەر بنەمایەکی تەواو زانستی بڕیار لەسەر گونجاوی یان نەگونجاویان بدرێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە دوای تەواوکردنی دواین قۆناغی خوێندنیان خوێندکارانی کۆلێژی یاسای زانکۆی قەڵەم لە ھەر سێ پێکھاتەی (کورد ، عەرەب ، تورکمان ) وەک پێزانینێک بۆ رۆڵ و پێگەی سەرۆک مام جەلال و پارێزەری یاسا و دەستور لە عێراق سەردانی مەزاری سەرۆک مام جەلالیان کرد و رێز و پێزانینی خۆیان نیشاندا .

لەو سەردانەیاندا خوێندکارانی دەرچوو رایانگەیاند، سەرۆک مام جەلال وەک یاساناسێک خزمەتێکی گەورەی بە پاراستنی سەروەری یاسا و دەستور کردووە لە عێراق و ھەرێمی کوردستان و بەپێویستیان زانی لە دوای تەواوکردنی کۆلێژی یاسا یەکەم شوێن کە سەردانی دەکەن مەزاری سەرۆک مام جەلال بێت . 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بۆ ئەو مەبەستە بەشی مێژووی زانکۆکە پڕۆژەیەکی ئامادەکردووە بۆ نووسینەوەی مێژووی شاری ھەڵەبجە، لە چوارچێوەی پڕۆژەکەشدا وۆرکشۆپێکی تایبەت بە گرنگیی کەلەپوور لە زیندووراگرتنی مێژووی ھەڵەبجەدا رێکخست.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

عەباس فەتاح جێگری سەرۆکی لیژنەی یاسایی لە پەرلەمانی کوردستان بە کوردسات نیوزی رایگەیاند، ئەوەی سەرنج دراوە لە کۆتایی خولەکانی پەرلەمانی کوردستان و لەکاتی ھەڵبژاردنەکان باس لە نوسینەوەی رەشنوسی دەستوری ھەرێمی کوردستان دەکرێت، بەڵام تا ئێستا بەجدی کار لەسەر ئەو پرسە نەکراوە لە کاتێکدا گرنگی زۆری دەبێت بۆ ھەرێمی کوردستان.


ئەو پەرلەمانتارە ئاشکراشیکرد پێی ناچێت لەم خولەی پەرلەمانی کوردستان بتوانرێت رەشنوسی دەستور ئامادە بکرێت بەھۆی ئەوەی ماوەیەکی کەمی ماوە بۆ ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و لایەنەکان سەرقاڵی ھەڵبژاردن دەبن و پەرلەمانیش کار بۆ ھەموارکردنەوەی دەستوری ھەرێم دەکات.


جێگری سەرۆکی لیژنەی یاسایی لە پەرلەمانی کوردستان داواشیکرد، بەھۆی گرنگی نوسینەوەی دەستور لەسەر ئاستی حکومەت و لایەنەکان ئامادەکاری جدی بکەن بۆ ئامادەکردنی رەشنوسی دەستور.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دەقی پرسەنامەکە...


بەڕێز کاک کۆسرەت رەسول، سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان.

بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە ھەواڵی کۆچی دوایی خاتوو (زوبێدە سەعید ئۆمەر) دایکی بەڕێزتانم پێگەیشت.


لە نزیکەوە خۆم بە ھاوخەمتان دەزانم و لەڕێی ئێوەشەوە پرسە و سەرەخۆشی لە کەسوکار و بنەماڵە تێکۆشەرەکەتان دەکەم.

خاتوو زوبێدە، دایکێکی خۆڕاگر و نموونەیی بوو کە لە تەمەنیدا بەھۆی ھەڵوێست و رۆڵ و بەشداریتان لە شۆڕشی نوێ و خەباتی رزگاریخوازی گەلەکەمان، تووشی زەحمەت، ماندوبوون و دەربەدەری زۆر بووە، کە ئەمەش ورەی پۆڵاینی بە ئێوە بەخشی و ھیچ رۆژێک بنەماڵەکەی سارد نەبووەوە لە پشتیوانیکردنی شۆڕش و خەباتی رەوای گەلی کورد.


 بۆیە شێرەژنێکی ئاوا گەورە و کۆڵنەدەر کە ژیانئاوایی دەکات خەمێکی قوڵ لای ئێمە و ئێوەش جێدەھێڵێت.


بەم بۆنە خەمناکەوە لە خوای گەورە داواکارین سەبر و ئارامی بە ھەموومان بدات، ئەمە دواناخۆشی بێت و جێگای خوالێخۆخشبووی دایکتان بەھەشتی بەرین بێت.

دڵسۆزتان
بافڵ جەلال تاڵەبانی
٢٨ی ٢ی ٢٠٢٢

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە نوسراوێکدا کە واژۆی حەوت پارێزەری لەسەرە، داوا دەکرێت دادگای تاوانەکانی ھەولێر ماف بە بێریڤان ئەیوب بدات بۆ ئەوەی چاوی بە پارێزەرەکانی بکەوێت.


پارێزەرەکان دەڵێن لە ڕۆژی دەستگیرکردنی بێریڤان ئەیوب تاوەکو ئەمڕۆ ئاسایشی ھەولێر ڕێگەی پێنەداون چاویان پێبکەوێت، دەشڵێن وەک پارێزەر مافی یاساییان پێدراوە تاوەکو چاویان پێی بکەوێت.


بێریڤان ئەیوب چالاکوانێکی خۆپێشاندانەکانی ساڵی ٢٠٢٠ی پارێزگای دھۆکە و لە ١٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠وە لە پارێزگای ھەولێر بە تۆمەتی تێکدانی ئاسایشی نیشتیمانی دەستگیرکراوە وتائێستا بەبێ دادگاییکردن لە زینداندا ھێڵدراوەتەوە.

  
بێریڤان تەمەنی ٣٦ ساڵە و خاوەنی پێنج منداڵە، لە دوای دەستگیرکردنی ھاوسەرەکەی لە بێریڤان جیابویەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دەقی پرسەنامەکە...


ھەڤاڵی بەڕێز کاک کۆسرەت رەسول عەلی سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەکێتی

بەبیستنی ھەواڵی کۆچی دوایی خاتوو (زوبێدە سەعید) ، دڵگران و نیگەران بووم.


کۆچکردوو ژنە پێشمەرگە و دایکی تێکۆشەری ماندوونەناسی گەلەکەمان ھەڤاڵ کۆسرەت رەسول عەلی سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەکێتیە، و خانمێکی تێکۆشەر و بەھەڵوێست بوو کەتوانی رۆڵەکانی بەرۆحیەتی نیشتمانپەروەری و کوردپەروەری جۆش بدات تا ببنە خەباتکارێکی بەئەمەکی کورد و کوردستان.


بەم بۆنە غەمناکەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆم ئاڕاستەی ئێوە و خانەوادە تێکۆشەر و سەربەرزەکەتان دەکەم و ھاوبەشی خەمتانم.


خوای گەورە لەخاتوو (زوبێدە) خۆش بێ و جێگای بەھەشتی بەرین بێت، سەبوری و دڵنەوایی بەھەمولایەک ببەخشێت.

انا للە و انا الیە راجعون 

قوباد تاڵەبانی 
سەرپەرشتیاری مەکتەبی سکرتاریەتی سەرۆک مام جەلال

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دەقی پرسەنامەکە...
بەرێزان بنەماڵە و کەسوکار و خانەوادەی خوالێخۆشبوو زوبێدە سەعید ئۆمەر

بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە ھەواڵی کۆچی دوایی خاتوو (زوبێدە سەعید ئۆمەر) دایکی سەرکردە و پێشمەرگە و تێکۆشەری دێرین و خەباتکاری خۆڕاگر ھەڤاڵ کۆسرەت رەسول عەلی، سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان مان بیست.

برا گیان بنەماڵە تێکۆشەرەکەتان لە سەردەمی خەباتی شاخ و لە شاردا خزمەتێکی زۆری خەڵکی کوردستانی کردووە، و بەوە دیار و ناسراوەن کە ھەمیشە لە کۆڕی خەبات و تێکۆشان بۆ کوردایەتی قوربانی زۆریان داوە، لە دڵەوە خەمبار و نیگەرانم بۆ کۆچی دوایی دایکی بەڕێزتان.

بەم بۆنە خەمبارەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆم ئاڕاستەی بەڕێزتان و خانەوادە و کەسوکار و بنەماڵەکەتان دەکەم، و داوام لە خودای گەورە ئەوەیە بەر رەحمەتی خۆی بخات و بە بەھەشتی بەرینی شاد بکات و دوا کۆستی بنەماڵە بەرێزەکەتان بێت و سەبووری و دڵنەوایی ھەموو لایەک بدات.

د. بەرھەم ساڵح 
سەرۆک کۆماری عێراق

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دەقی پرسەنامەکە...
برای بەڕێزم کاک کۆسرەت سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

بەداخ و  پەژارەیەکی زۆرەوە، ھەواڵی ماڵئاوایی یەکجارەکیی خاتوو(زوبێدە سەعید ئۆمەر)ی دایکی ئازیزتانم پێگەیشت، بۆ ئەو غەمەتان  پرسە و ماتەمینیی قوڵی خۆمتان پێڕادەگەیەنم و لەناخەوە ھاوبەشی غەم و پەژارەتانم، لەڕێی ئێوەشەوە ھاوخەمیم ئاڕاستەی خانەوادە و بنەماڵە تێکۆشەرەکەتان دەکەم.


لەدەستدانی خاتوو زوبێدە کە وەک ژنێکی نموونەیی و ئازا لە بەرامبەر نارەحەتی و ئازار و ئالەنگارییەکانی رۆژگار، سەربەرزانە ژیا و کۆڵی نەدا، ھەمووانی نیگەران کرد.


خوای گەورە ئارامیی و دڵنەوایی بە ئێوە و خانەوادە تێکۆشەرەکەتان ببەخشێت، ئەوە دوایین غەم و دڵتەنگیتان بێت، کۆچکردوش بەبەھەشتی بەرین شاد بکات.


ٳنــا للە وٳنــا ٳلــیــە راجــعــون

شاناز ئیبراھیم ئەحمەد
کارگێڕی مەکتەبی سیاسی و سەرپەرشتیاری مەڵبەندی ١ی رێکخستنی سلێمانی(ی.ن.ک)

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دەقی پرسەنامەکە : 

بەڕێز کاک کۆسرەت ڕەسوڵ عەلی.. سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
زۆر بەداخەوە ھەواڵی کۆچی دوایی دایکە (زوبێدە سەعید ئۆمەر)، دایکی ئازیزتانمان پێگەیشت، بەم بۆنە خەمناکەوە پرسە و ھاوخەمیی خۆمان ئاراستەی جەنابتان و سەرجەم خانەوادە و بنەماڵە تێکۆشەرەکەتان دەکەین.

بە شکۆوە بەشداری لە خەم و ماتەمینیی دایکی یەکێک لە سەرکردە گەورە و مەزنەکانی نێو بزاڤی ڕزگاریخوازی گەلەکەمان و شۆڕشی نوێ دەکەین. داواکارین لە پەروەردگار سەبر و ئارامی بە ھەموو لایەک ببەخشێت و خوالێخۆشبووش بە بەھەشتی بەرین شاد بکات.

"انا للە وانا الیە راجعون"

د. ڕێواز فائق
سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

رەوەند مەلا مەحمود لێپرسراوی مەڵبەندی کەرکوکی یەکێتی و سەرۆکی وەفدەکەی یەکێتی، بە کوردسات نیوزی راگەیاند، سەردانی حزب و لایەنە سیاسییە کوردستانییەکان دەکەن و ھەوڵ دەدەن کۆبوونەوەیەکی فراوان بۆ کەسی یەکەمی لایەنەکان لەسەر ئاستی کەرکوک رێکبخەن، راشیگەیاند، رەوشی کەرکوک ناسەقامگیرە، بۆیە کۆبوونەوەی فراوانی لایەنەکان پێویستییەکی قۆناغەکەیە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

پڕۆژەکە بە مەبەستی زیاتر گرنگیدان بە کەرتی گەشتیاری و چۆنییەتی ڕاکێشانی ڕێژەیەکی زیاتری گەشتیاران لە ھەموو وەرزەکاندا خرایەڕوو.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

"رێبوار تەها" ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لە ماوەی رابروودا كچ و كوڕی شەهید و ئەنفالكراوانی ناوچە جێناكۆكەكان بێبەشبوون لە شایستەكانی خوێندنی باڵا و وەك منداڵانی شەهیدی هێزە ئەمنییەكانی عێراق شایستەیان پێنەدراوە، بەڵام لەسەر راسپاردەی بافڵ جەلال تاڵەبانی، لایەنە پەیوەندیدارەكانی بەغداد سەرجەم شایستەكانیان بۆ خوێندكاران دەستەبەركرد.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

چوارسەرۆکایەتییەکە راشیانگەیاندوە، بڕیاری دادگای باڵای فیدرالی پێچەوانەی دەق و گیان و بنەما ڕاستەقینەکانی سیستەمی فیدرالییە و پێشێلکردنێکی زەق و ئاشکرای ماف و دەسەڵاتە دەستوورییەکانی ھەرێمی کوردستانە. ھەروەھا بریارەکەی دادگا بە ‌شێوەیەکی ناڕاستەوخۆ ھەموارکردنێکی نادەستووریی دەستوورە، چونکە بووەتە ھۆی لێسەندنەوەی دەسەڵاتێکی دەستووریی ھەرێمەکان و بەخشینی بە دەسەڵاتی فیدرالی کە ئەمەش ناتەبایە لەگەڵ دەسەڵاتی دادگای فیدرالی و پاشگەزبوونەوەیە لە سیستەمی فیدرالی.

راشیانگەیاندوە، دادگا لە بڕیارەکەیدا پشتی بە یاساکانی ساڵانی ١٩٧٦ و ١٩٨٥ی عیراق بەستووە کە یاسای ناوەندین و لەگەڵ بنەماکانی دەستووری ساڵی ٢٠٠٥ی عێراقی تازەدا ناکۆکە کە سیستمی حوکمی لە عیراق لە ناوەندییەوە بۆ سیستەمێکی فیدرالی گۆڕیوە و بە ڕوونی دەسەڵاتەکانی ھەرێم و پارێزگا‌کان و دەسەڵاتی فیدراڵی دابەش کردووە.
ھەروەھا  ھەرێمی کوردستان پێی وایە ئەم بڕیارە جگە لەوەی بنکۆڵکردنی دەستوور و سیستمی فیدرالییە، لە ھەمان کاتدا پێشی وایە مەرامی تایبەتی لە پشتە و بێلایەن نییە .

دووپاتیشی دەکەنەوە گرێبەستە نەوتییەکانی ھەرێمی کوردستان پاڵپشت بە یاسای نەوت و گازی ھەرێمی کوردستان و دەقی ماددەی (١١٢)ی دەستووری عیراق ئەنجام دراون .  

بە گرنگی دەزانن دادگای باڵای فیدرالی بە یاسایەکی نوێ و بەپێی حوکمەکانی ماددەی (٩٢)ی دەستوور پێک بێت و ئەرکەکانی بەپێی دەستوور جێبەجێ بکات.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ھەرکۆبوونەوەکەدا بە تایبەت کێشە ھەڵواسراوەکانی نێوان بەغداد و ھەولێر کە بەشێکیان پەیوەندییان بە ماف و داخوازییەکانی نەتەوەی کوردەوە ھەیە لە کەرکوک و ناوچە جێناکۆکەکان گفتوگۆیان لە بارەیەوە کرا. 

لە تەوەرێکی دیکەدا پرسە ئیداری و خزمەتگوزاری و ئەمنییەکان، بە تێروتەسەلی گفتوگۆیان لە بارەوە کرا و لەو بارەیەوە ئاسۆ مامەند سەرپەرشتیاری کەرکوک - سەڵاحەدینی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان تەئکیدی کردەوە، سیاسەتی جیاکاری نەتەوەیی لە جێبەجێکردنی پڕۆژەکاندا قبوڵ ناکرێ چونکە ئەو سیاسەتە خزمەت بە پڕۆسەی سیاسی و حکومڕانی ناکات بە پێچەوانەوە پەرچەکرداری لێدەکەوێتەوە.

لە کۆتاییدا کۆبوونەوە جەختی لەوە کردەوە، کە بە ھیچ شێوەیەک یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان سازش لەسەر ماف و داخوازییەکانی دانیشتوانی کوردیی کەرکوک و ناوچە جێناکۆکەکان ناکات و بۆ ئەو مەبەستەیش، ھەموو رێوشوێنە یاسایی و دەستورییەکان دەگرێتەبەر و رێگە نادات مافە دەستوری و یاساییەکانی خەڵکی کوردستان پێشێل بکرێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵی ھەرێم لەگەڵ سەرۆکی کۆمەڵەی خاوەن کێڵگە پەلەوەریەکانی ھەولێر و کۆمەڵێک لە خاوەن کێڵگە پەلەوەریەکانی بەرھەمھێنانی ھێلکە و مریشک ، کۆبۆوە بەمەبەستی چارەسەرکردنی گرفتی ڕێگەگرتن لە ھەناردەکردنی بەرھەمی کێڵگە پەلەوەریەکانی ھەرێم، کە ماوەی چەند ڕۆژێکە لەلایەن چەند ھێزێکەوە لەکەرکوک ڕێگری دەکرێت کە بەرھەمەکانی ھەرێم بۆ ساغکردنەوەی بچێتە شارەکانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق .

لە کۆبوونەوەکەدا وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، دڵنیایکردنەوە ھەنگاوی جدیان ناوە بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشەیە، بە پەیوەندی لەگەڵ سەرۆک و جێگری سەرۆکی حکومەت ، بۆ ئەو مەبەستە نوسراوی رەسمی وەزارەت ئاراستەی وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق کراوە و جەختکراوەتەوە، بە کارکردنی ناوەرۆکی یاداشتی لێک تێگەیشتینی نێوان وەزارەتمان و وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق .

راشگەیاند، ھەفتەی داھاتوو بۆ ھەمان مەبەست وەفدێکی وەزارەت سەردانی بەغداد دەکات ،بەمەبەستی بەدواداچوون و چارەسەرکردنی ئەو گرفتانەی خاوەن کێڵگە و پڕۆژەکان و بەردەوامی و ھەماھەنگییەکان بۆ چارەسەرکردنی کێشە ھاوبەشەکانی نێوان ھەردوولا.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...567568569570571...802