سوپای پاسدارانی ئێران دەستگیرکردنی گروپێکی راگەیاند
ڕێبوار
١٠ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٢
سوپای پاسداران لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، دەزگای ھەواڵگری لە پارێزگای خۆراسان ئەندامانی گروپێکی سەر بە رێکخراوی سوپای دادپەروەرییان دەستگیرکردوە کە پیلانیان ھەبووە کاری تیرۆریستی و تێکدەرانە بکەن لە پارێزگای مەشھەد و ھێرش بکەنە سەر بینای پارێزگا و ئەحمەد عەلەم ھودا باوکی ھاوسەری ئیبراھیم رەئیسی سەرۆک کۆمارو وتاربێژی ھەینی شارەکە بکوژن.
راشیگەیاند، بڕێکی بەرچاو لە چەک و کەرەستەی تەقینەوە لە حەشارگەی گروپەکەدا دەستی بەسەردا گیراوەو ژمارەیەک ئەندام و پشتیوانیان لە پارێزگاکانی تریش دەستنیشان کراون.