دوای ٢٤ جار شکان بۆریی ئاوی ئیفراز سێی ھەولێر دەگۆڕدرێت
ئاکار
١١ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٢
وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری ھەرێم لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، حکومەتی ھەرێمی کوردستان بڕی ٢٠ ملیار و ٨٤٢ ملیۆن دیناری بۆ گۆڕینی بۆرییەکە تەرخانکردووە و ئەمڕۆقۆناغی یەکەمی دەستپێدەکات.
پڕۆژەی ئیفرازی سێ ٤٠%ی ئاوی خواردنەوە بۆ دانیشتیوانی شاری ھەولێر دابین دەکات، بەھۆی سەرپێچی و زێدەڕۆیی لەسەر بۆرییەکە، ٢٤ جار بۆرییەکە شکاوە و بۆ ماوەیەک بەشێکی زۆری دانیشتیوانی شاری ھەولێر بێ ئاو بوون.



