کوردستان

بە پێی ئامارێکی رێکخراوی مافی مرۆڤی ھەنگاو، لە مانگی شوباتدا، شەش کۆڵبەر و کاسبکاری کورد لە سنورەکانی خۆرھەڵاتی کوردستان کوژراون و ١١ی دیکەش برینداربوون کە ٣٥٪ی ئەو حاڵەتانە بە تەقەی راستەوخۆی ھێزە ئەمنییەکانی ئێران بووە.

ئاماژە بەوەشکراوە، زۆرترین ژمارەی کوژراو و برینداربوونی کۆڵبەران لە مانگی رابردوودا لە پارێزگای کرماشان بووە کە نۆ حاڵەت بووە.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەڕێوەبەرایەتی ھاتووچۆی سلێمانی رایگەیاند، ئەو شۆفێرانەی کەموکورتی لە بزوێنەری سوارڕەوەکانیاندا ھەیە و ئەو کەموکورتییەش دەبێتە ھۆکاری دەرکردنی نائاسایی تا ١٠ی ئەم مانگە دوا مۆڵەتە بۆ چارەسەرکردنی کەمورکورتییەکانیان، دوای ئەو بەروارە بەڕێوەبەرایەتی ھاتووچۆ ھەڵدەستێت بە لێپێچینەوەی یاسایی بەرامبەر ئەو شۆفێرانەی سەرپێچیکارن.

لە بەشێکی تری راگەیەندراوەکەدا ھاتووە، ئەو دووکەڵەی لە ئەگزۆزی سوارڕەوەکانەوە دەردەچێت ھۆکارێکە بۆ پیسکردنی ژینگە و زیانێکی زۆر دەگەیەنێت بە تەندروستی ھاووڵاتییان، لە رووی یاسایی ھاتووچۆوە سەرپێچییە و بە پێی یاسای ھاتووچۆی ژمارە ٨٦ی ساڵی ٢٠٠٤ لەنێو مەرجەکانی توندوتۆڵی ئاماژەی پێدراوە.

ھاوکات داوا لە شۆفێران دەکات لە پێناو بەرژەوەندی گشتی و پاراستنی تەندروستی و ژینگە، خۆیان بە دووربگرن لە لێپێچینەوەی یاسایی.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بە پێی راگەیەندراوێکی وەزارەتی پێشمەرگە ژمارەیەکی تر لە ئالیاتی جەنگی و خزمەتگوزاری سەربازی، بەئامادەبوونی نوێنەرانی یەکە سەربازییەکان ھاوکاریەکانیان بەسەردا دابەشکرا، لە رێوڕەسمێکیشدا جێگری سەرۆکی ئەرکان بۆ ئیدارە و میرە کاریگەری ئەو ھاوکاریانەی ھاوپەیمانانی بۆ بەھێزکردنی تواناکانی پێشمەرگە بە گرنگ زانی.

جێگری سەرۆکی ئەرکان بۆ ئیدارە و میرە وتیشی، ئەو ھاوکاریانە بەھێزتریان دەکات بۆ جەنگی تیرۆر و تیرۆرستان، ھاوکات داوای لە یەکە سەربازییەکان کرد، کەرەستە و ئالیاتەکان بپارێزن و لەکاتی پێویستدا بەکاری بھێنن.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وتیشی" باسکردنی نەگەڕانەوەی داھاتی سلێمانی بۆ ھەولێر پەردەپۆشکردنی شکستی دۆسێی نەوت و ئەو گەندەڵییەیە کە لە داھاتی نەوت دەکرێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

"نەریمان عەبدوڵا" ڕاگری کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەکانی زانکۆی ھەڵەبجە لە لێدوانێکدا بۆ کوردسات نیوز ڕایگەیاند، بۆ دەوڵەمەندکردنی پڕۆژەکە دوای ڕاوێژ لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان، بەڵێنی کاری پێکەوەیی دراوە و بڕیارە لە داھاتوودا بۆ ئەو پرسە لەسەر بنەمای زانستی کار بۆ ئەرشیفکردنی جینوسایدی ھەڵەبجە بکرێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وتیشی، بۆ بوژاندنەوەی بازاڕ و ڕەخساندنی ھەلی کاری زیاتر، حکومەتی ھەرێم دەبێت باج لەسەر کەرەستەی خاوی ھاوردە ھەڵبگرێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

باس لەوەشکرا کە ھەوڵەکان زیاتر بەگەڕبخرێت بۆ دووبارە کارکردن لەو پڕۆژانەی پێشتر چەند قۆناغێک چووەتەوە پێشەوە و ئێستا کارکردن تێیدا ڕاوەستاوە.

سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان وتیشی، گرفتەکانی فەرمانگە حکومییەکانی ھەرێم لە خانەقین دوو جۆرن، بەشێکییان یاسایین و بەشێکی تریشیان سیاسین.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بە پێی بەرنامەی کاری کۆبوونەوە، دوای پێشکەشکردنی وتەی ھەریەکە لە "د. ڕێواز فایەق" سەرۆکی پەرلەمان و سەرۆک فراکسیۆنەکان بە بۆنەی دەستپێکردنی خولی بەھارە، پەرلەمانی کوردستان دەنگ لەسەر پێشنیازەیاسای پاراستنی ئەرشیف و پڕۆژەیاساکانی چەک و ھەمواری یەکەمی یاسای وەزارەتی کارەبا دەدات و خوێندنەوەی دووەم بۆ پڕۆژە یاسای بەڕێوەبردن و پاراستنی ئاو لە ھەرێمی کوردستان دەکات.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەعات ١٠ی ئەمڕۆ ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی کۆدەبێتەوە و بە پێی کارنامەی کۆبوونەوەکەش، ئەنجوومەنی پارێزگا دەنگ لەسەر پاڵێوراوان بۆ پۆستی بەڕێوەبەری گشتیی ڕۆشنبیری و ھونەریی گەرمیان دەدات و دەنگدان و پەسەندکردنیش بۆ تەرخانکردنی ٦٠٠ ملیۆن دینار لەسەر بودجەی پەرەپێدانی پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان، بۆ پڕۆژەی نوێ لە سنووری ئیدارەی گەرمیان دەکات.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ھاوکات کۆمپانیای دابەشکردنی بەرھەمە نەوتیەکان ژمارەیەک بڕیاری نوێی بۆ کەم کردنەوەی قەرەبالغی بەنزینخانەکان دەرکردووە.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئازاد محەمەد ئەمین، سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، دەنگدانیان بۆ سێ کاندیدیان بۆ پۆستی بەڕێوەبەری گشتیی ڕۆشنبیری و ھونەریی گەرمیان ئەنجامدا.

وتیشی، جارێکی تر دەنگیاندا بە پەسەندکردنی ٦٠٠ ملیۆن دینار لەسەر بودجەی پەرەپێدانی پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان، بۆ سێ پڕۆژەی نوێ لە سنووری ئیدارەی گەرمیان.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتەکانی کاروکاروباری کۆمەڵاتی و پلاندانانی ھەرێمی کوردستان، بە نوێنەرایەتی حکومەت، یاداشتەکەیان ئیمزا کرد، لەو بارەیەوە کوێستان محەمەد وەزیری کاروکاروباری کۆمەڵاتیی ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، پاراستنی کۆمەڵایەتی پەیوەندی بە چین و توێژە فراوانەکانی کۆمەڵگەوە ھەیە و گرنگە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

کەریم عەلی، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی، لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، بە پێی بەدواداچوونەکانیان لە ئەمڕۆوە کۆمپانیای جێبەجێکاری پڕۆژەی دووسایدکردنی ڕێگەی کەلار-سلێمانی، کارەکانی لە پڕۆژەکە ڕادەگرێت و ھەموو ئامێرەکانی دەکشێنێتەوە.

ڕاشیگەیاند، ھۆکاری ڕاگرتنی کارەکانی قۆناغی دووەمی پڕۆژەکە بۆ تەرخاننەکردنی بودجەی پێویست لە لایەن حکوومەتی ھەرێمی کوردستانەوە دەگەڕێتەوە، کە نزیکەی نیوەی بودجەی پڕۆژەکەی تەرخانکردووە.

لە ناوەڕاستی مانگی کانوونی یەکەمی ٢٠١٧وە، بەردی بناغەی قۆناغی دووەمی پڕۆژەی دووسایدکردنی ڕێگەی کەلار-سلێمانی دەستپێکردووە و لە ئێستادا نزیکەی ٦٠٪ی کارەکانی تەواو بووە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

نۆرینگەکە تایبەتە بەو گەنجانەی کە پڕۆسەی ھاوسەرگیری ئەنجام دەدەن کە پێویستە  لەگەڵ پشکنینە تەندورستیەکان لەم نۆرینگە ڕاوێژکاریە بۆ ماوەی یەک ڕۆژ بەشداری لە خولێکی ھۆشیاری تەندروستی و دەرونی و یاسایی و کۆمەڵایەتی خێزانی بکەن.

ئەوەش لە کاتێکدایە لە ساڵی ٢٠١٦ەوە بەڕێوەبەرایەتی نۆرینگە پزیشکییە میللییەکان و ڕاوێژکارییە خێزانییەکان لە سلێمانی کراوەتەوە و خزمەت پێشکەش بەو گەنجانە دەکات کە دەچنە پڕۆسەی ھاوسەرگیرییەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

 قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لەگەڵ وەفدێکی سەربازی ئەمریکا بەسەرۆکایەتی جەنەراڵ کیس فیلیپس گەورە راوێژکاری سەربازی و پاشکۆی سەربازی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لەعێراق کۆبووە و گفتوگۆیان لەبارەی لەمەترسییەکانی تێرۆر بۆسەر لەعێراق و سوریا کرد . 

ھەر لە  کۆبوونەوەکەدا باس لەمەترسییەکانی تێرۆر کرا لەعێراق و سوریا، لەم رووەوە پێویستی پێکەوەکارکردنی ھێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراق وھێزەکانی ھاوپەیمانان دووپاتکرایەوە بۆ رووبەرووبونەوەی ھەر ھەڕەشەیەکی تێرۆریستان بەتایبەت لەناوچە جێ ناکۆکەکان، بۆ ئەو مەبەستەش ھەردوولا ھاوڕابون کە کار بکرێت بۆ نەھێشتنی ئەو بۆشاییە ئەمنیانەی کەتێرۆریستانی داعش ناوبەناو دزەی لێوەدەکەن.

سەبارەت بە دۆخی ئێستای عێراق و کاریگەرییەکانی پێکھێنانی حکومەتی نوێ لەسەر باری ئەمنی وڵات، ھەردوولا کۆک بوون کە لایەنە سیاسیەکان ھەرچی زووە کار بکەن بۆ پێکھێنانی حکومەتێکی نوێی خزمەتگوزار، لەوبارەیەوە جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران جەختی کردەوە کە، پێویستە گفتوگۆکان بەئاڕاستەی لێکتێگەیشتن و رێککەوتن بێت، داواشی کرد ھێزە سیاسیەکانی عێراق بیر لەگۆڕینی کلتوری فەرمانڕەوایی خۆسەپێن بکەنەوە و لەبری ئەوە کاربکەن بۆ ھێنانەکایەی کلتوری بەرێوەبردن و حوکمڕانی کردن و بیکەنە کۆڵەکەی سەرەکی کارکردنیان لەحکومەتی داھاتووی عێراقدا.

لەتەوەرێکی تری دیدارەکەدا و لەبارەی چاکسازییەکانی پێشمەرگەوە، وەفدی سەربازی ئەمریکا ستایشی ھەوڵەکانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانیان کرد بۆ خێراتر بەرێوەچوونی ئەو چاکسازیانە لەوەزارەتی پێشمەرگە، لەمڕووەوە قوباد تاڵەبانی رایگەیاند، تەنیا بەدامەزراوەیی کردنی ھێزەکانی پێشمەرگە بەس نیە بۆ ئەوەی ھێزێکی نیشتمانی مەشقپێکراومان ھەبێت، بەڵکو دەبێ گیانی نیشتمانپەروەری لەنێویاندا پەرەی پێ بدرێت و نیشتمان و کوردستان لەسەروو ھەموو شتێکی ترەوە بێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...566567568569570...802