ناڕەزایەتی و خۆپیشاندانەکانی ئێران و رۆژھەڵاتی کوردستان بەردەوامە
هادی
١٢ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٢
رێکخراوی ھەنگاو بۆ مافی مرۆڤ رایگەیاند،"وادی قادریان"چالاکوانی مەدەنی خەڵکی شاری بانە، رۆژی دوو شەممە لە شوێن کارەکەی، لەلایەن ھێزە ئەمنییەکانەوە رفێندراوە.
ھەروەھا"مەرجان داودی"چالاکی مەدەنیی خەڵکی قەسری شیرین سەر بە پارێزگای کرماشان لە شاری تاران و لەلایەن ھێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە ڕفێندراوە، بەھۆی نەخۆشیی درێژخایەنی دڵەوە تەندروستیی ناجێگیر و ژیانی لە مەترسیدایە.
بەپێی راپۆرتی رێکخراوەکە، ئەو چالاکوانە گواستراوەتەوە بۆ بەندیخانەی ئێڤین.