دەقی پەیامەکە...

ئۆغرت خێر بێت فەرماندە ئازاکەی کوردستان.

کوردستان بەگشتی و ھێزی کۆماندۆ فەرماندەیەکی ئازا و دڵسۆزی لەدەستدا، فەرماندە ئاکام بە تەمەنێکی کەمەوە ببووە جێگەی ھیوا و ئومێدی ھەموومان، ئەو نمونەیەکی باڵای جوامێری بوو، ھەمیشە لە بەرەکانی شەڕدا خۆی دەخستە مەترسییەوە تا ھاوسەنگەرەکانی بپارێزێت.

روحی شاد فەرماندە. دڵنیابە ھەڤاڵ و ھاوسەنگەرەکانت بە ھەمان روح و ورە و باوەڕی تۆوە لە خەمی پاراستنی ئارامی و ئاسایشی کوردستاندا دەبن و درێژەپێدەری ئەو رێبازە دەبن کە تۆ لەپێناویدا گیانی ئازیزی خۆت پێشکەش کرد.

تۆ بۆ ھەمیشە لە دڵی ھەمووماندا بە زیندوویی دەمێنیتەوە و دڵنیابە بەھۆی ھەڤاڵ و سەنگەرەکانتەوە ھەوڵ و ماندووبوونەکانت بێ ئاکام نابێت.