مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند، دادگای فیدراڵی بە پێی دەستور دروستنەکراوەو ھیچ دادگایەک شەرعیەتی ئەوەی نیە ماددە دەستورییەکان بگۆڕێت، راشیگەیاند، ئەو بڕیارەی دادگای فیدراڵی داویەتی بەھیچ شێوەیەکی دەستوری نیە و بڕیارەکەی لەدژی یاسای نەوت و غازی ھەرێم، پێچەوانەی دەستورە کە ئەو مافەی بە خەڵکی ھەرێمی کوردستانداوە.
سەرۆکی حکومەت راشیگەیاند، بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی لەکاتێکی ھەستیاردا دراوە و لەوانەیە ھۆکاری سیاسی لە پشت بێت و بەھیچ شێوەیەک لە بەرژەوەندی خەڵکی عێراق نیە.
وتیشی، داوایان لە حکومەتی عێراق کاتیان پێبدەن کاتان بدەن تاکو گفتوگۆ بکەن بەڵام کاتیان پێنەدراوەو بڕیاری تاکلایەنە دراوە.
جەختیشی کردەوە، دادگای فیدراڵی لە بڕیارەکەیدا پشتی بە یاسایەک بەستوە کە پێش رووخانی رژێمی بەعس ھەبووەو بۆ حکومەتێکی مەرکەزی نوسراوە و بە پشت بەستن بەدەستور ھەڵوێستیان وەرگرتووەو قبوڵیان نەکردووە.
مەسرور بارزانی رایگەیاند، پێویستە یاسای نەوت و غاز دەربچێت بۆ ئەوەی ھەموومان پابەندی بن.
ئاشکراشیکرد، لەمساڵدا حکومەتی عێراق ھیچ بڕە پارەیەکی بۆ ھەرێم نەناردووە.
نزیکەی ٢٠ شوێن و ھۆڵی نەشتەرگەری جوانکاری لە دھۆک داخراون، کە بەشێکیان مۆڵەتییان نەبووە و رێنماییەکانیان جێبەجێنەکردوە، ھاوکات چەند کەسێکیش بەبێ ئەوەی بڕوانامەی پزیشکییان ھەبێت، نەشتەرگەری جوانکارییان بۆ ھاووڵاتیان ئەنجامداوە.
دوای بەدواداچوونی لقی دھۆکی سەندیکای پزیشکان، چوار کەس کە بڕوانامەیان نەبووە و کاری جوانکارییان بۆ ھاوڵاتیان کردوە رووبەڕووی دادگا کراونەتەوە.
وتیشی، رۆژی شەممە ٥ی ئادار لەبەردەم مۆنۆمێنتی راپەڕین لە رانیە چالاکیەکانی ئەو یادە دەستپێدەکەن، چالاکیەکانیش بەھاوبەشی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی رۆشنبیری و ھونەری راپەڕین و بەبەشداری زانکۆی راپەڕین و پەیمانگا حکومی و ناحکومییەکان بەڕێوەدەچێت.
لەبارەی رەوشی ئێستای عێراق و ھەنگاوەکانی پێکھێنانی حکومەتی نوێ و پرسە ھەڵواسراوەکانی تر کەتەوەرێکی گرنگی دیدارەکەبوو، جێگری سەرۆکی حکومەت جەختی کردەوە کە دەبێ کێشەکان لەڕێی دیالۆگ و رێکەوتنی سیاسییەوە چارەسەر بکرێن.
ھەروەک ھەردوولا خوازیاربوون کە ھەموو ھێز و لایەنە سیاسیەکان بتوانن لەرێی گفتوگۆی بنیاتنەرەوە خاڵی ھاوبەشی نێوانیان زیاتربکەن لەپێناو گەیشتن بەرێکەوتنێکی گشتگیر تا پرۆسەی سیاسی عێراق نەگاتە بنبەست و ئەم قۆناغە تێپەڕێنرێت.
لەبارەی پەیوەندییەکانی نێوان ھەرێمی کوردستان و بەغداوە، قوباد تاڵەبانی دووپاتی کردەوە کەپێویستە دەستور بکرێتە بنەمای چارەسەری کێشەکان.
بڕیارە وەفدەکەی یەکێتی ئەوروپا ڕۆژانی داھاتوو لە شار و شارۆچکەکانی تری کوردستان، زانیاری زیاتر لەسەر تاوانەکانی بەعس و پڕۆسەی ئەنفال کۆبکەنەوە.
لە میانی بەشداریکردنی لە پرسەکەدا، بافڵ جەلال تاڵەبانی جارێکی تر لە نزیکەوە پرسە و سەرەخۆشی و ھاوخەمی قوڵی خۆی گەیاندە بنەماڵە تێکۆشەرەکەیان کە نموونەیەکی باڵان لە خەباتی ڕزگاریخوازی گەلەکەمان و شۆڕشی نوێ، کە جێدەستشیان بەرچاوە لە خەباتی پێشمەرگایەتی و شۆڕشگێڕی و سیاسی و حکومڕانی لە ھەرێم.
ھیواشی خواست ئەم کۆستە دواناخۆشی بنەماڵەی تێکۆشەری کاک کۆسرەت بێت و گیانی دایکی ئازیزشیان بۆ ھەمیشە شادبێت.
خەلیل عوسمان، پەرلەمانتاری پێشووی یەکێتی کە چەند مانگێکە لای ڕێوارە بە کوردسات نیوزی ڕایگەیاند، ڕێوار ڕێبوار بەرەبەیانی ڕۆژی ھەینی دەگەڕێندرێتەوە بۆ ھەرێمی کوردستان.
مانگی کانوونی یەکەمی ساڵی ڕابردوو، یەخێک بە نزیکەی ١٠٠ کۆچبەرەوە لە کەناراوەکانی یۆنان ژێرئاو کەوت. زۆرینەی کۆچبەرە خنکاوەکان کورد بوون، خێزانێکی کوردی دانیشتووی شاری کۆیە، کە لە سێ منداڵ و دایک و باوکێک پێکھات بوون لە ناو ئەو کۆچبەرانەدا بوون، بەڵام لە ڕووداوەکەدا چوار کەسیان خنکان و تەنھا ڕێوار ڕزگاری بوو.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، دواکەوتنی پارەکەی کێشەی تەکنیکییە و پەیوەندی بە لێکەوتەکانی بڕیاری دادگای فیدڕاڵییەوە نییە، دەشڵێت" ئەنجوومەنی وەزیرانی دەنگی لەسەر ناردنی ٢٠٠ ملیار دینارەکە بۆ ھەرێم داوە.
بەڵام تا ئێستا ھیچ سەرچاوەیەکی رەسمی لە حکومەتی ناوەندی و حکومەتی ھەرێم زانیارییەکەی بە تەواوی پشتڕاست نەکردۆتەوە.
حکومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ دابەشکردنی مووچە گرفتی بۆ دروستبووە و نەناردنی ٢٠٠ ملیار دینارەکە کاریگەریی لەسەر داھات دروستکردووە.
"عەلی حەمە ساڵح"سەرۆکی لیژنەی وزە و سامانە سروشتییەکان لە پەرلەمانی کوردستان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەانیدا رایگەیاند، حکومەتی ھەرێم مانگانە پێویستی بە ٨٧٤ ملیار دینار ھەیە بۆ دابەشکردنی مووچە، بێجگە لەو ٣٢ ملیار دینارەی لەلایەن ھاوپەمانانەوە دابیندەکرێت.
وتیشی، ئەگەر داھاتی ناوخۆ نیوەی ساڵی رابردوو بگەڕێنرێتەوە بۆ خەزێنەی حکومەت و لە فرۆشتنی ھەر بەرمیلێک نەوتیش ٣٥ دۆلار بگەڕێتەوە، ئەوا ھەرێم پێویستی بە ٢٠٠ ملیار دینارەکەی بەغداد نابێت.
وتیشی، پێوەری ئاوی ماڵان گرفتی گەورەی دروستکردووە، بەردەوامیش سکاڵای ھاووڵاتیان لەسەر خراپ خوێندنەوەی پارەی ئاو دەگاتە لیژنەکەیان.
"سەلمە فاتیح"سەرۆكی لیژنەی رۆشنبیری لە پەرلەمانی كوردستان لە لێدوانێكدا بۆ كوردسات نیوز رایگەیاند، فراكسیۆنی یەكێتی پڕۆژە بڕیارێكی ئاڕاستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان كردووە، بۆ ئەوەی شاری چەمچەماڵ بكرێت بە پایتەختی شەهیدان و ئەنفالكراون.
وتیشی، شاری چەمچەماڵ قوربانی زۆری داوە، بەشێكی زۆری كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراوانیش لە سنوری ئەو شارە نیشتەجێبوون.
ژمارەیەک پەرلەمانتار لە یاداشتێکدا کە ئاڕاستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان کراوە، داوا دەکەن بۆ گفتوگۆکردن سەبارەت بە دۆسیەی نەوت و ناشەفافی و نەگەڕانەوەی داھاتی ناوخۆ و گرانبونی سوتەمەنی، ھەروەھا بۆ گفتوگۆکردن لەسەر پرسی دواکەوتن و سستی دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران، بانگھێشتی ھەردوو وەزیری"سامانە سروشتییەکان و دارایی و ئابوری"ھەرێم دەکەن.
ھەروەھا فراکسیۆنی یەکێتیش لەپەرلەمانی کوردستان جەخت لەسەر شەفەفکردنی داھات و دابینکردنی مووچە و ئامادەکردنی پڕۆژەیاسای بودجە دەکاتەوە.
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بە بیستنی ھەواڵی لە دایکبوونی یامور، کچی یەکەم شەھیدی رێگای پاراستنی ژنان، شەھید محەمەد لەتیف پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی دایکی و خانەوادەکەی کردوو ڕایگەیاند ، چاوەڕێی ئەو رۆژە دەکەم، کە خۆم بتوانم بە یامور بڵێم باوکی کەسێکی قارەمان بوو، لە پێناوی پاراستنی ژیان و کەرامەتی ژنێک خۆی و ھاوڕێکانی کەوتنە بەردەم مەترسی و ھێرشی تاوانباران و شەھید کرا .
ئاماژەی بەوەشکرد، داوای لێبوردن لە یامور و یاران-ی خوشکی دەکەم کە زیاتر لە ٩٠ رۆژە چاوەڕێن بکوژانی باوکیان دەسگیربکرێن .
وتیشی ، بەڵام ھەر چۆن لە سەرەتاوە دڵنیایم دا، ئێستاش دووبارەی دەکەمەوە کە ھێزە ئەمنییەکان کاری خۆیان دەکەن و خۆشم لەنزیکەوە چاودێریی بەدواداچوونەکان دەکەم، ھەتا ئەو رۆژەی مژدە و ھەواڵی دەستگیرکردنی بکوژانی شەھید محەمەد دەبەم و لەدەرگای ماڵی یامور و یاران دەدەم.
بە پێی ئامارێکی رێکخراوی مافی مرۆڤی ھەنگاو، لە مانگی شوباتدا، شەش کۆڵبەر و کاسبکاری کورد لە سنورەکانی خۆرھەڵاتی کوردستان کوژراون و ١١ی دیکەش برینداربوون کە ٣٥٪ی ئەو حاڵەتانە بە تەقەی راستەوخۆی ھێزە ئەمنییەکانی ئێران بووە.
ئاماژە بەوەشکراوە، زۆرترین ژمارەی کوژراو و برینداربوونی کۆڵبەران لە مانگی رابردوودا لە پارێزگای کرماشان بووە کە نۆ حاڵەت بووە.
بەڕێوەبەرایەتی ھاتووچۆی سلێمانی رایگەیاند، ئەو شۆفێرانەی کەموکورتی لە بزوێنەری سوارڕەوەکانیاندا ھەیە و ئەو کەموکورتییەش دەبێتە ھۆکاری دەرکردنی نائاسایی تا ١٠ی ئەم مانگە دوا مۆڵەتە بۆ چارەسەرکردنی کەمورکورتییەکانیان، دوای ئەو بەروارە بەڕێوەبەرایەتی ھاتووچۆ ھەڵدەستێت بە لێپێچینەوەی یاسایی بەرامبەر ئەو شۆفێرانەی سەرپێچیکارن.
لە بەشێکی تری راگەیەندراوەکەدا ھاتووە، ئەو دووکەڵەی لە ئەگزۆزی سوارڕەوەکانەوە دەردەچێت ھۆکارێکە بۆ پیسکردنی ژینگە و زیانێکی زۆر دەگەیەنێت بە تەندروستی ھاووڵاتییان، لە رووی یاسایی ھاتووچۆوە سەرپێچییە و بە پێی یاسای ھاتووچۆی ژمارە ٨٦ی ساڵی ٢٠٠٤ لەنێو مەرجەکانی توندوتۆڵی ئاماژەی پێدراوە.
ھاوکات داوا لە شۆفێران دەکات لە پێناو بەرژەوەندی گشتی و پاراستنی تەندروستی و ژینگە، خۆیان بە دووربگرن لە لێپێچینەوەی یاسایی.
بە پێی راگەیەندراوێکی وەزارەتی پێشمەرگە ژمارەیەکی تر لە ئالیاتی جەنگی و خزمەتگوزاری سەربازی، بەئامادەبوونی نوێنەرانی یەکە سەربازییەکان ھاوکاریەکانیان بەسەردا دابەشکرا، لە رێوڕەسمێکیشدا جێگری سەرۆکی ئەرکان بۆ ئیدارە و میرە کاریگەری ئەو ھاوکاریانەی ھاوپەیمانانی بۆ بەھێزکردنی تواناکانی پێشمەرگە بە گرنگ زانی.
جێگری سەرۆکی ئەرکان بۆ ئیدارە و میرە وتیشی، ئەو ھاوکاریانە بەھێزتریان دەکات بۆ جەنگی تیرۆر و تیرۆرستان، ھاوکات داوای لە یەکە سەربازییەکان کرد، کەرەستە و ئالیاتەکان بپارێزن و لەکاتی پێویستدا بەکاری بھێنن.