سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی پرسەنامەیەک ئاڕاستەی خانەوادەی مام غەفور دەکات
کوردسات نیوز
١١ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٢
دەقی پرسەنامەکە...
فەرماندەی تێکۆشەر و پێشمەرگەی رۆژە سەختەکان مام غەفور
بەخەمێکی قووڵەوە ھەواڵی کۆچی دوایی (جەبار ئەحمەد دەروێش) برای بەڕێزتانم پێگەیشت.
بۆ ئەم خەمە گەورەیە پرسە و ھاوخەمی خۆم ئاڕاستەی ئێوە و بنەماڵە تێکۆشەرەکەتان دەکەم و ھاوبەشی خەمتانم.
لەخوای گەورە داواکارم کۆچکردوو بە بەھەشتی بەرین شاد بکات و سەبووری بە ھەموولایەک ببەخشێت.
دڵسۆزتان
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان