نێچیرڤان بارزانی سەرەخۆشی لە خانەوادە و کەسوکار و ھاوسەنگەرانی شەھید ئاکام دەکات
کوردسات نیوز
١٢ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٢
دەقی پرسەنامەکە...
پرسە و سەرەخۆشیی قووڵم ئاراستەی خانەوادە و کەسوکار و ھاوسەنگەرانو ھاوڕێیانی خوالێخۆشبوو شەھید ئاکام عومەر فەرماندەی ھێزەکانی کۆماندۆ دەکەم کە دوای برینێکی سەخت و مانەوەی مانگێک و سێ ھەفتە لەژێر چاودێریی پزیشکیدا، بەداخەوە ئەمڕۆ گیانی لەدەستدا.
ھاوخەم و ھاوسۆزیانم و لە خوای مەزن داواکارم گیانی بە بەزەیی و میھرەبانیی خۆی شاد بکات و دڵنەوایی و ئارامی بە خانەوادە و کەسوکار و ھاوسەنگەران و ھاوڕێیان و ھەمووان ببەخشێت.
نێچیرڤان بارزانی
سەرۆکی ھەرێمی کوردستان
٢٠٢٢/١٢/١٢