ئاکام عومەر بەڵێنەکەی لە پێناوی کوردستان بەجێھێنا و شەھید بوو
هادی
١٢ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٢
فەرماندەیی ھێزەکانی کۆماندۆی کوردستان رایگەیاند، بەداخ و خەمێکی قوڵەوە، ئاکامی گەل فەرماندە"ئاکام عومەر" فەرماندەی ھێزەکانی کۆماندۆی کوردستان دوای مانەوەی لە ئەڵمانیا بەھۆی سەختی برینەکەی گیانی پیرۆزی بەخشیە خاک و نیشتمان.
راشیگەیاند،"ئاکام عومەر"بەڵێنەکەی لەپێناوی کوردستان بەجێھێنا و شەھید بوو، فەرماندەیی کۆماندۆی کوردستان ئەو کۆستە گەورەیە بە ھاوڕێ و ھاوسەنگەران و دڵسۆزانی رادەگەیەنێت.
فەرماندەیی ھێزەکانی کۆماندۆی کوردستان: ئاکام عومەر بەھۆی سەختی برینەکەی لە ئەڵمانیا شەھیدبوو.