ھێرۆ ئیبراھیم ئەحمەد: شەھید ئاکام فەرماندەیەکی ئازا و چاونەترس بوو
هادی
١٢ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٢
دەقی پەیامەکە...
بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە، ھەواڵی ماڵئاوایی فەرماندە ئاکام عومەر فەرماندەی ھێزەکانی کۆماندۆی کوردستانمان پێگەیشت.
شەھید بوونی فەرماندەیەکی لاو و پڕ لە ورە، کە ئەمڕۆ بە یەکجاری ماڵئاوایی لێکردین، خەمێکی گەورەی خستە دڵی ھەمووانەوە و لەناخەوە نیگەرانی کردم.
ئاکام عومەر، فەرماندەیەکی ئازا و چاونەترس بوو، بە شەھیدبوونی فەرماندەیەکی ئازامان لەدەستدا، بۆیە بەم بۆنە خەمناکەوە پرسە و سەرەخۆشی لە کەسوکار و بنەماڵە و خانەوادە تێکۆشەرەکەی فەرماندە ئاکام و ھەموو ئەفسەر و پێشمەرگەکانی ھێزی کۆماندۆ دەکەم.
ھێرۆ ئیبراھیم ئەحمەد
ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندیی ی.ن.ک