بەپێی راگەیەنراوێکی کەشناسی، لە بەرەبەیانی ڕۆژی سێ شەممە کاریگەری نزمە پاڵەپەستۆی دەریای ناوەڕاست ڕوو لە ناوچەکە دەکات و باران بارین بە شێوەی نمە باران لە ناوچەی جیا جیا دەستپێدەکات.

دەشڵێت، لەگەڵ باران بارین بارستە ھەوایەکی ساردیش ڕوو لە ناوچەکە دەکات , ئاستی باران مامناوەند دەبێت و ھەروەھا لەگەڵ باران بارین  لە سەر لووتکەی شاخە بەرزەکان بەفریش دەباریت.

بەپێی پێشبینی کەشناسی، کاریگەری ئەم شەپۆلە لەسەر ناوچەکە بەشێوەی نمە باران و بارانی مامناوەند دەبێت بە گشتی  ڕۆژی پێنج شەممە کۆتای دێت.