دەقی پرسەنامەکە : 

برای بەڕێزم مامە غەفور پێشمەرگەی دێرین و فەرماندەی باڵای پێشمەرگە

بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە ھەواڵی کۆچی دوایی (جەبار ئەحمەد دەروێش)ی برای ئازیزتانم بیست. 

بەم بۆنە غەمناکەوە پرسەو سەرەخۆشی لەئێوە و کەسوکار و بنەماڵە نیشتمانپەروەرەکەتان دەکەم و ھاوبەشی خەم و پەژارەتانم.

خوای گەورە لە کۆچکردوو خۆش بێت و جێگای بەھەشت بێت، سەبوری و دڵنەواییش بەھەموو لایەک ببەخشێت.

انا للە و انا الیە راجعون 

قوباد تاڵەبانی 
سەرپەرشتیاری مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال