بڕیارە سبەینێ پێنج دەستگیرکراوی شیلادزێ ئازادبکرێن
١٢ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٢
بەشدار حەسەن سەرۆکی تیمی پارێزەرانی دەستگیرکراوانی بادینان بە کوردسات نیوزی راگەیاند، دوای ئەوەی دوو ساڵ سزای زیندانییان تەواوکرد کە بە ماددەی یەک لە یاسای ژمارە ٢١ی ساڵی ٢٠٠٣ی پەرلەمانی کوردستان سزادرابوون، بە بڕیاری دادگا (یوسف شەریف ئیبراھیم و مەحمود ناجی سدیق و کۆڤان تارق جبرائیل و نێچیرڤان بەدیع حاجی) کە پێنج زیندانیکراوی بادینان بوون لە چاکسازی گەورانی ھەولێر ئەمڕۆ ئازاد دەکرێن.
وتیشی، بڕیارە سبەی (ئەمجەد یوسف مستەفا) کە چالاکوانێکی تری سزادراوی شیلادزێیە ئازادبکرێت.
بەپێی زانیارییەکانیش، دوای ١٢ رۆژ مانەوە لە ژووری تاکەکەسی، شێروان شێروانی گەڕێندراوەتەوە بۆ ناو بەشێک لە ھاوڕێکانی.