بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی دھۆک رونکردنەوەیەکی لەبارەی ھێرشەکەی سەربنکەیەکی ئاسایش لە شارەکە بڵاوکردەوە رایگەیاند، ھێرشەکە تیرۆریستی بووە و لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەکەن و دواتر ئەنجامەکەی بڵاودەکەنەوە.

ئەمڕۆ کەسێک لە دھۆک ھێرشیکردە سەر بنکەیەکی ئاسایش و بەھۆیەوە کارمەندێکی ئاسایش شەھید بوو، کارمەندێکی دیکەش برینداربوو، ھێرشبەرەکەش دوای روبەروبوونەوە لەگەڵ ھێزە ئەمنییەکان کوژرا.