پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی رەمزی عەبدوڵڵا
کوردسات نیوز
١٢ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٢
دەقی پرسەنامەکە :
ھەڤاڵی بەڕێز کاک رفعەت عەبدوڵا
بڕیاردەری دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی (ی.ن.ک)
بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە ھەواڵی کۆچی دوایی (رەمزی عەبدوڵا)ی برای بەڕێزتانم بیست.
، کۆچکردنی جێگای داخێکی گەورەیە.
بەم بۆنە غەمناکەوە پرسەو سەرەخۆشی لەئێوە و کەسوکار و بنەماڵە نیشتمانپەروەرەکەتان دەکەم و ھاوبەشی خەم و پەژارەتانم.
خوای گەورە لە کۆچکردوو خۆش بێت و جێگای بەھەشت بێت، سەبوری و دڵنەواییش بەھەموو لایەک ببەخشێت.
انا للە و انا الیە راجعون
قوباد تاڵەبانی
سەرپەرشتیاری مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال